2008/11/6 22:16, نووسینی: ژیانەوەی کورد چینی:
دیاری نه‌کراو
سێبه‌ری شۆخێ
هه‌موو رۆژێ به‌م رێگایه ده‌رۆم
که شۆخێک سێبه‌ره‌که‌ی تیا جێ دێڵێ
گه‌ر رۆژێ ئه‌م سێبه‌ره‌ی نه‌بینم
نامه‌وێ ئه‌م رۆژه هه‌بێ له ژیانم
له‌م رێگایه که هه‌ر گه‌ڵایه‌ک دێته دوان له‌گه‌لم
چاوی ئه‌و شۆخه‌ی تیا به‌دی ده‌که‌م
هه‌ر بۆیه‌ش حه‌ز به به‌هار ده‌که‌م
چونکه گه‌لاکانی تیا ده‌روێ
دووباره ده‌که‌ومه‌وه گێژاوی چاوه‌روانی
تا رۆژێ دادێ ئه‌م شۆخه
دڵی خۆیم پێ ده‌به‌خشێ

2008/10/15 21:28, نووسینی: ژیانەوەی کورد چینی:
دیاری نه‌کراو
بۆ تاوانـــــه
ده‌پرسم بۆ تاوانه
گه‌ر بۆ که‌سێک بنووسی
خۆشم ده‌وێی
بۆ تاوانه بتوانی
له‌گه‌ل خۆشه‌ویسته‌که‌ت
تامی ئێواره‌یه‌کی سامال بکه‌یت
بۆ تاوانه گه‌ر بته‌وێ ئه‌شقی چاوه‌کانی
خۆشه‌ویسته‌که‌ت به‌لای خۆتا رابکێشی
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
ئێمه له مه‌مله‌که‌تێکی دواکه‌وتوین
یا هێشتا ماومانه به مانای
خۆشه‌ویستی سه‌رده‌م گبه‌ین
نازانم ده‌بێ چ تاوانێکی تیا بێ
ئه‌ی بۆ که‌سێك
تاوانێکی ئاوا ده‌کا
که له‌خۆیدا نابێ له‌یادی بکه‌ی
که‌چی به چاو سور کردنه‌وه‌یه‌ک
یا به خۆشیه‌کی دونیای سه‌رزه‌مین
له‌یادی ده‌کا
به‌لام گه‌ر من یا تۆ یا هه‌موومان
ته‌نیا بۆ چرکه‌یه‌کیش بێت له‌گه‌ڵ
هاوژیانمان به رێگه‌یه‌کدا بمان بینن
ئه‌وا ده‌بێ چاوه‌روانی
دانانی باجه‌که‌ی بین
دانانی باجی تاوانێک
که بۆ ته‌واو کردنی ژیان دێته به‌رده‌ممان
ئای له‌و چرکه‌و ساتانه‌ی که
ئێمه‌ی وه‌ک مرۆڤێک تیای ده‌ژین
نه‌ک هه‌ر خۆشه‌ویستی
به‌لک و هه‌ر جولانه‌وه‌یه‌کی ئاشقانه‌شمان
به تاوان له قه‌له‌م ده‌درێ....
19/5/2007

ژیانه‌وه‌ی کورد
2008/10/8 16:10, نووسینی: ژیانەوەی کورد چینی:
دیاری نه‌کراو
شه‌وێکی له‌یاد نه‌کراو









راسته ده‌لێن گه‌ر خه‌م نه‌بێ
مرۆڤیش ناتوانێ به‌رده‌وامبێ
خه‌م هه‌میشه هاوڕێی مرۆڤه
مرۆڤ هه‌رگیز هاورێی نه‌بووه
له شه‌وه خه‌مناکه‌کانی ژیانی
شه‌وێکی له‌یاد نه‌کراوم به‌دی کرد
جگه له‌و شه‌وانه‌ی که
هه‌ست و سۆزی خۆشه‌ویستی ئاوێزان بووه
که به‌دوای سه‌رگوشته‌ی ئه‌م شه‌وه‌دا چوم
له دوای گه‌رانێکی زۆر ئینجا بۆم ده‌رکه‌وت
که ئه‌م شه‌وه ناخۆشترین شه‌و بووه لای
چونکه نیوه‌ی ژیانی توانیویه‌تی بلێ مال ئاوا
توانیویه‌تی دڵه سه‌رمه‌سته‌که‌ی تێک بشکێنی
که زیاتر به‌دوای دا رۆشمت
تا بزانم سه‌رگوشته‌ی ئه‌م شه‌وه چی بووه
ئه‌وه‌بووه که ئه‌م شه‌وه له گرمه‌ی پرسیاره‌کان
که له نێوان دوو رۆح ئالوگۆر ده‌بێ
یه‌کێ له پرسیاره‌کان دڵی رۆحی دووه‌م ده‌ره‌نجێنی
بۆیه ئه‌م بریار ده‌دا که تاماوه له‌ژیان
پرسیار له که‌سایه‌تی خۆشی نه‌کا
نه‌وه‌ک رۆحی خۆی لێی بره‌نجێ
_______________
___________
ژیــــــــانه‌وه‌ی کـــــــــــــورد
2008/9/24 13:18, نووسینی: ژیانەوەی کورد چینی:
دیاری نه‌کراو
( دوا ژوانمـــــــــــــــــــــــــــان )
ئه‌زیزم...خۆشه‌ویستم...هاوژیانم
ژیان وای ده‌وێ که ئێمه جیابین
بۆیه نه‌من نه تۆ ده‌توانین رێگه به ژیان بگرین
له‌م ژوانه‌ی که به‌یه‌که‌وه‌ین
وامه‌زانه دوا ژوانی دله‌کانمانه
راسته چاوه‌کانمان جارێکی تر
ناکه‌ونه‌وه ژوانێکی ئاوا گریاناوی
به‌لام ژیان چی له دڵه‌کانمان ده‌کا
که هیچ ساتێ بێ یه‌ک ناژین
دایمه له ژوان به‌یه‌که‌وه‌ن
بێ ئه‌وه‌ی که‌س پێیان بزانێ
بگره نه‌من نه تۆش

2008/9/15 21:30, نووسینی: ژیانەوەی کورد چینی:
دیاری نه‌کراو
(( گوڵي جوانه‌که ))
هه‌رکه‌سێ گوڵێک ببینێ
پێی ئه‌ڵێ گوله جوانه‌که
ئه‌م گوڵه‌ش ماوه‌ی به‌هارێک
به جوانیه‌که‌ی خۆی ئه‌مێنێته‌وه
پاشان به پایزێ دانه به دانه
گه‌لاکانی رووه‌و زه‌وی ...
منیش که سه‌یری دڵم ده‌که‌م
ئه‌بینم گوڵێکی لێ رواوه
به‌لام گوڵيکه‌ی من وه‌ک
هیچ که‌س نیه
چونکه تا ئه‌وکاته‌ی که
خۆم له ژێر گلی گۆره‌که‌م
ئه‌بینمه‌وه گوڵ هه‌ر به
شۆخ‌و شه‌نگیه‌که‌ی خۆی ئه‌مێنێ
منیش به‌مه‌یان ئه‌ڵێم گووله جوانه‌که
چونکه راسته ئه‌و گوڵه
به‌لام له راستی دڵ داگیرکه‌رمه
هه‌رگیزاو هه‌رگیز ...
نه که‌س ئه‌توانێ هه‌ڵی بکێشێ
نه که‌سیش ئه‌توانی بۆنی بکا
نه که‌سیش ئه‌توانێ جیامان بکاته‌وه
ته‌نیا ....
ته‌نیا مه‌رگ
ته‌نیا مه‌رگ ئه‌توانێ من و ئه‌و
هه‌ریه‌ک به رێگایه‌ک دا ببا.......
ژیـــــــــــــــــانه‌وه‌ی کــــــــــــــــــــــورد
2008/8/29 15:27, نووسینی: ژیانەوەی کورد چینی:
دیاری نه‌کراو
میوان
گولم دوێنێ که تۆم میوان بوو
سه‌ره‌پا شار به‌گول داپۆشرابوو
چونکه یه‌که‌م دیدارت بوو
گوله‌که‌م زۆر به‌و میوانداریه دڵم خۆش بوو
ژیان لام وه‌ک به‌هارێکی سه‌وز وابوو
دیداره‌که‌ت خه‌نده‌ی بۆم هێنابوو
بۆ سه‌ر لێوه‌کانم که وشک هه‌لاتبوو
یه‌که‌م که‌س بوویت که شادیت هێنابوو
که مه‌وه‌یه‌ک بوو له شادی دابرابوو
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
2008/8/26 01:24, نووسینی: ژیانەوەی کورد چینی:
دیاری نه‌کراو
(یادی رۆژانی دۆراو)
ئه‌مشه‌و زیاد له شه‌وانی تر
یادی ئه‌و رۆژانه‌ی
که له‌گه‌ل تۆم دۆراندووه
به‌بێ جیاوازی یادیان ده‌که‌مه‌وه
ئێستا گه‌یشتومه به‌مه‌ستێک
که رۆژانی دۆراوو هه‌مووی وه‌ک یه‌که
ته‌نیا رۆژێکیان نه‌بێ
که له گشت رۆژه‌کانی تر جیاوازه
ئه‌ویش یه‌که‌م رۆژێ نێوانمان بوو
که په‌یمانێکی دوور له راستی
له‌م رۆژه به‌ستراوه
له‌لایه‌ن که‌سێکی بێ ناوه‌وه
ئه‌وه‌ی هه‌لساوه ناوێکی لێی ناوه
ئه‌وه‌ی هاتوه خۆی کردووه
به خۆشه‌ویستی بۆ مه‌به‌ستێک
به‌لام چی به منی داماو ده‌لێی
که په‌یمانه‌که‌م له دڵه‌وه بوو له‌گه‌لی
دوور له گشت مه‌به‌ستێکه‌وه
ژیانه‌وه‌ی کـــــــــــــــــورد
2008/8/26 01:20, نووسینی: ژیانەوەی کورد چینی:
دیاری نه‌کراو
2008/8/17 22:43, نووسینی: ژیانەوەی کورد چینی:
دیاری نه‌کراو
گه‌ر فرمێسکی گریانه‌کانم
بیان توانیبا له ژیان به‌رده‌وامت بکه‌ن
ئه‌وا دڵنیابه به درێژایی ژیانم
گریانه‌کانم ته‌نیا بۆ تۆ ده‌بوون
تا رێچکه‌ی فرمێسکه خه‌یالاویه‌کانم
وشك ئه‌بوون ...... ناچارم
ناچارم رێگه‌ی ئه‌و دونیا بگرمه‌به‌ر
چونکه که فرمێسکه‌کانم وشکیان کرد
واته تۆش ناتوانی له ژیان بمێنیت
کاتێ تۆش نه‌مێنیت
بۆچی من به ئاهی قولێ گشت
چرکه ساته‌کانی ته‌مه‌نمه‌وه بژیم...

2008/6/25 15:35, نووسینی: ژیانەوەی کورد چینی:
دیاری نه‌کراو
{ چیتر ناتوانم بژیم }
ببوره ...
ببوره ئه‌زیزم
چیتر ناتوانم به دووریته‌وه بژیم
چیتر ناتوانم به دوریته‌وه رۆژ بکه‌مه‌وه
ژیان بۆمن سێوێکی پێ نه‌گه‌یشتوبوو
به‌ڵآم کاتێ تۆم ناسی به ته‌مه‌نێکی کورتی
ساده پێ گه‌یشت
به‌ڵام به‌داخه‌وه ...
نه‌متوانی به دڵه پر له رازه‌که‌ت بگه‌م
من چاوه‌روان
تۆ چاوه‌روان ...
تا ئه‌و سێوه پێ بگات و وه‌ختی خۆی بێت
ئینجا من بتوانم
تۆش بتوانی !!!
ته‌نیا سه‌یرم بکه‌ی و
سه‌یرت بکه‌م
نازانم ده‌ستی چ بێ ویژدانێک بوو
نازانم چ له گۆر هه‌ڵساوه‌ێیك بوو
به ده‌سته خوێناویه ره‌نگ ره‌شه‌که‌ی
توانی ئه‌م سێوه له‌که‌دار بکا
من و تۆش هه‌ریه‌ك
که به چاو گۆی زه‌وی له نێوانمان
به خه‌یاڵیش له یه‌ك رۆحین
نامان توانی دڵه بێ چاره‌که‌مان به‌یه‌ک بگه‌یه‌نین
ئازیزم .....
ببوره به دوریته‌وه سه‌رگه‌ردانم
واملێ هاتووه که
شاجونیش بێننه به‌رچاوانم
نه‌توانم سه‌یری بکه‌م
که چاوانم له‌تۆ زیاتر که‌سی تر ناناسن
بۆیه چیتر ناتوانم
بێ هه‌ناسه‌کانت
که بۆ عه‌شقێکی خه‌یالاویت
له سینه پر له ئاخه‌که‌ت
هه‌لده‌قولا بژیــــــــــم.....

ژیانه‌وه‌ی کورد
2008/6/25 15:19, نووسینی: ژیانەوەی کورد چینی:
دیاری نه‌کراو
2008/6/24 00:16, نووسینی: ژیانەوەی کورد چینی:
دیاری نه‌کراو
2008/6/20 15:27, نووسینی: ژیانەوەی کورد چینی:
دیاری نه‌کراو
2008/6/20 00:15, نووسینی: ژیانەوەی کورد چینی:
دیاری نه‌کراو
( فرمێسکی قوربانیێك )
له‌گه‌ڵ هه‌ر دڵۆپ فرمێسکێ
ته‌لاری ڕۆحم ژێر ئاو ده‌که‌وێ
که دڵۆپ رێچکه‌ی به‌ره‌و ژوور ده‌گرێ
جه‌سته‌م سه‌رتاپا سڕ ده‌بێ
یادی رۆژه‌کانی مناڵیم بیردێنێ
ئه‌و رۆژانه‌ی بیرم ده‌کرده‌وه ئاخۆ خۆشه‌ویستم کێ بێ
ده‌بێ که‌سێك بێ به‌ژداری خه‌مم بێ
یاخود تێکه‌ڵی ڕۆحه بێ جه‌سته‌که‌م بێ
تا سه‌ر نه‌بوو ته‌نیا خه‌یاڵێ
که گه‌یشتم به رۆژگارێ
خۆشه‌ویستی تێیدا تاوان بێ
ئه‌وکات خۆشه‌ویستی مانای چی ده‌بێ
که من قوربانی بم ..... له خۆشی دابێ
ـــــــــــــــــــــــــ ـــــــــــــــــــــــــ ـــــــــــــــــــــــــ ـــــــــــــــــــــــــ ـــــــ
ژیانه‌وه‌ی کورد
2008/6/17 14:47, نووسینی: ژیانەوەی کورد چینی:
دیاری نه‌کراو
2008/6/17 00:37, نووسینی: ژیانەوەی کورد چینی:
دیاری نه‌کراو
"له درۆ دروست کراوی"
کاتێ سه‌یری ... ئه‌که‌م
به که‌سێکی له درۆ دروست کراوی ئه‌بینم
ئه‌مه‌وێ به هزرو توانام هه‌وڵ به‌م
بۆ هێنانی بۆ سه‌ر په‌ڕه به وشه
به‌ڵام بۆ !!!
بۆ چرکه ساته‌کانی خۆم ئازار به‌م
به هێنانه سه‌ر په‌ڕه‌ی
که‌سێکی له درۆ دروست کراو
که دڵی وه‌ك ئوتـێـلـێـك وایه
هه‌ر رۆژه‌ی که‌سێکی نه‌ناسراو
شه‌وی تیا به‌سه‌ر ده‌باو
رۆژیژ هه‌ر له‌وێ ئه‌کاته‌وه . . .



(ژیانه‌وه‌ی کورد)
2008/6/17 00:30, نووسینی: ژیانەوەی کورد چینی:
دیاری نه‌کراو
2008/6/17 00:18, نووسینی: ژیانەوەی کورد چینی:
دیاری نه‌کراو
به‌هه‌موو توانای هه‌وڵیدا
کاتێ سه‌یری نوکی قه‌له‌مه‌که‌م ئه‌که‌م
پێی ده‌ڵێم وێنه‌ی . . . بۆ بکێشه
له دوای هه‌وڵدانێکی زۆر
ته‌نیا نه‌یتوانی شێوه‌که‌یشیم بۆ بکێشێ
که لێی ئه‌پرسم
بۆ وات به‌سه‌ر هاتووه
که تۆ وێنه‌ی گه‌ردونێکت پێ کێشرابوو
ئێستاش ناتوانی ته‌نیا شێوه‌ی . . .
بکێشی؟؟؟
له وه‌ڵامدا گوتی :
کێشانی وێنه‌ی . . . تاوانێکه بۆ
کاسایه‌تی من له‌لای تۆ
چونکه ئه‌و له ناخه‌وه دڵێ تۆی
وه‌ك مۆمێکی بێ گڕ تواندۆته‌وه
ئینجا من چۆن ده‌توانم
ئازاره‌کانی ئه‌وت
بۆ چرکه ساتێکیش بێ بێربخه‌مه‌وه !!!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
( ژیانه‌وه‌ی کورد)
2008/6/11 14:31, نووسینی: ژیانەوەی کورد چینی:
دیاری نه‌کراو
دارتوو
گیانه بۆیه دارتووم خۆشده‌وێ
زیاتر له گشت گه‌ڵا و گوڵ و دره‌ختێ
دانه‌یه‌ک له‌به‌ر ده‌رگای ئێوه‌دایه
هه‌میشه له چاودێری کردنیدام
به فرمێسکی گریانه‌کانم بۆتۆ ئاوی ده‌ده‌م
شه‌وو رۆژ بۆمن بۆته یه‌ك
به‌رامبه‌ر به‌و دره‌خته گه‌ڵا سه‌وزه
هه‌میشه به‌دوای ئه‌وانه‌وه‌م
که به‌سه‌ری هه‌ڵده‌گه‌رێن و له‌که‌داری ده‌که‌ن
که هه‌ر دانه‌یه‌کی که‌م ببێته‌وه
ئه‌وا بزانه ساڵێك له ته‌مه‌نم که‌م بۆته‌وه
بۆیه هه‌رگیز ناهێڵم هه‌مووی لێ بکه‌نه‌وه
گه‌ر ئه‌مه‌ش رووی دا ئه‌وا تا دڵۆپ له خوێن
به‌رگری ده‌که‌م ته‌نیا بۆ یه‌ک دانه
تا ساڵێك له ژیانم بمێنێ
به دڵه پڕ له سۆزه‌که‌ی تۆ بگه‌م

( ژیانه‌وه‌ی کورد )
2008/6/8 15:27, نووسینی: ژیانەوەی کورد چینی:
دیاری نه‌کراو
2008/6/8 14:29, نووسینی: ژیانەوەی کورد چینی:
دیاری نه‌کراو
بۆ خۆشه‌ویست زانێك
له‌دوای رۆژگارێك مردن و ژیانه‌وه‌دا
له‌دوای ته‌مه‌نێكی پڕله‌هیوا به‌سه‌ر بردنا
له‌دوای هه‌زاران ئاهی قوڵدا
له‌دوای بینینی مه‌رگ و نه‌بینینی خۆشی‌دا
له‌دوای ئه‌م هه‌موو تاڵیه‌دا
شتێ ماوه که بتوانێ من له‌م ته‌نگه‌ژه‌یه‌دا
ڕزگار بکات و بم ژیێنته‌وه
به‌ڵام داخه‌که‌م ناتوانم لێره‌یا ناوه‌که‌ی بێنم
به هه‌ر ناو هێنانێکی
ده‌بێ دووباره شیوه‌نی خه‌مێکی قوڵ و
مردن و ژیانه‌وه‌یه‌کی بۆ دابنێمه‌وه
تاکه که‌سیش بتوانێ من رزگار بکا
ئه‌و که‌سه‌یه که مانای خۆشه‌ویستی له‌لا ماوه

ژیـــانـــه‌وه‌ی کـــورد
2008/6/5 20:19, نووسینی: ژیانەوەی کورد چینی:
دیاری نه‌کراو
2008/6/2 19:14, نووسینی: ژیانەوەی کورد چینی:
دیاری نه‌کراو
که‌رکــــــــــــــــوك 
که له‌ده‌رگای زیندان دێمه‌ده‌ر
به‌ره‌و ته‌ختی سێداره ده‌که‌ومه به‌ر
له ئه‌نجامداو سه‌رنج ده‌گرمه شاره‌که‌م و
ده‌ڵێم هۆ که‌رکوکه‌که‌م
دڵی کوردستانه‌که‌م
گه‌ر نه‌شمان توانیبێت
سه‌ربه‌ستیت بۆ دابین بکه‌ین
دڵنیابه کاروان له‌رێ یه‌و
خه‌باتیش هه‌ر به‌رده‌وامه

( ژیانه‌وه‌ی کورد )
2008/5/27 00:39, نووسینی: ژیانەوەی کورد چینی:
دیاری نه‌کراو
2008/5/26 22:59, نووسینی: ژیانەوەی کورد چینی:
دیاری نه‌کراو
هه‌وری باران
چاوه‌رێی هه‌وری بارانم
چونکه باڵآی تۆی تیا به‌دی ده‌که‌م
باڵای تۆ بۆمن گشت بونه‌وه‌رێکه
تۆ گوڵێکی به ئاوی خۆشه‌ویستی ئاو دراوی
نێرگز به‌رامبه‌ر باڵات مه‌ستانه چاو ده‌کاته‌وه
له‌ژێر سێبه‌ری هه‌ر هه‌ورێ
چاوه‌رێی چاوه‌کانتم که ده‌رکه‌وێ
بۆیه هه‌موو شه‌وێ له‌یه‌زدان ده‌پاڕێمه‌وه
که به‌یانی چاوم به هه‌وره‌کان بکه‌وێ
تاله چآوه‌کانی تۆ به‌ولاوه چاوی که‌سی تر
نه‌بینم

ژیانه‌وه‌ی کورد
2008/5/26 00:21, نووسینی: ژیانەوەی کورد چینی:
دیاری نه‌کراو
مناڵی بێ ناز
ئــــــــه‌ی مناڵه بــــــێ نازه‌کـــــــه
بـــــــــێ ســۆزو بــــــــێ نه‌وایه‌که
که‌س لــــــــه دوانـی زمانی تۆ ناگا
له وشــه‌ی دایــــــك و باوك به‌ولاوه
هیچی تـر لـــــــه ئـاخاوتنه‌کانت نیـه
له مناڵیـه‌وه ئه‌وان جێیــان هێشتوی
ئێستــاش تـــــۆ کــه‌سـی تـر ناناسی
ته‌نیـــا له دایك و باوکێکی ون بــوو
ئه‌وان لـه چاو تروسکانێك ون بوون
یه‌زدان بـــه ده‌سـه‌لاته به‌هێزه‌که‌یه‌وه
ته‌نیا تۆی بۆ ژیـــــــــــــان هێشته‌وه
تـــــــــا بزانـی مانای ژیان چیـــــــــه
بـــــــــێ دایـــــــــــــك و بــــــــــــاوك

ژیانه‌وه‌ی کورد
2008/5/25 22:44, نووسینی: ژیانەوەی کورد چینی:
دیاری نه‌کراو
2008/5/25 19:18, نووسینی: ژیانەوەی کورد چینی:
دیاری نه‌کراو
گوڵ
گه‌ر سه‌یری گوڵ بکه‌م
ناتوانم وه‌سفی نه‌که‌م
گه‌ر وه‌سفیشی بکه‌م
ده‌بێ په‌شیمان بم
چونکه ئه‌و جوانیه‌ی له‌گوڵ
کۆبۆته‌وه
قه‌ڵه‌م و په‌ره‌ی سپی
ناتوانن به‌رده‌وامبن له‌وه‌سفکردنی
که به‌رده‌وامیش نه‌بوون
ده‌بێ منیش په‌شیمانبم
له ئاست گوڵ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ژیانه‌وه‌ی کورد
2008/5/25 12:38, نووسینی: ژیانەوەی کورد چینی:
دیاری نه‌کراو

تۆ نازانی چه‌ند په‌رێشانم بۆتۆ
بڕیاریش وایه تا ژیان ماوه
چاو نه‌خه‌مه چاوی هیچ شۆخێکه‌وه
له چاوه مه‌سته‌کانی تۆ به‌ولاوه
که نێرگزیش به‌خه‌مه‌وه
سه‌یری چاوه‌کانی تۆ ده‌کاته‌وه

ژیانه‌وه‌ی کورد
.
2008/5/25 12:26, نووسینی: ژیانەوەی کورد چینی:
دیاری نه‌کراو
2008/5/25 00:13, نووسینی: ژیانەوەی کورد چینی:
دیاری نه‌کراو
له دووره‌وه
له دووره‌وه خۆشت ویستم خۆشم ویستی
له دووره‌وه دڵی خۆت پێ دام و دڵی خۆم پێ دایت
هاتم تا بتکه‌م به هاو سۆز‌و هاو خه‌مم
هاتم تا که‌مێك عه‌وداڵی خه‌ونه‌کانی خۆمت بکه‌م
چی بکه‌م سۆز‌و خۆشه‌ویستیت به‌رامبه‌ر دڵم هه‌ڵگه‌رایه‌وه
چی بکه‌م تا رێچکه‌ی فرمێسکه بێ ئه‌ندێشه‌که‌م هه‌ڵبگه‌رێنمه‌وه
ئێستاش منی سه‌رگه‌ردان بێ دڵ و ته‌نیا ماوم
ئێستاش منی هه‌میشه مردوو زیندوو بۆوه بۆخۆم
چاوه‌روانی کۆتایی هاتنی ئاخه بێ هیواکانم ده‌که‌م
چاوه‌روانی کۆتایی هاتنی مۆمه داگیرساوه‌کانم ده‌که‌م
ئه‌و مۆمانه‌ی که دامگیرساندووه بۆ تاقه ژوانێك
ئه‌و مۆمانه‌ی تا کۆتایی ژیان ناتوێنه‌وه
بۆیه که مۆمه‌کان نه‌توێنه‌وه ده‌بێ من سه‌ربنێمه‌وه
چونکه خه‌یاڵی ئه‌و مۆمانه یادگاری تۆم بیر دێننه‌وه
ژیانه‌وه‌ی کورد


2008/5/23 21:48, نووسینی: ژیانەوەی کورد چینی:
دیاری نه‌کراو
یه‌که‌م که‌س بویت 

یه‌که‌م که‌س بووی له ژیانم له ده‌رگای دڵت دام

یه‌که‌م که‌س بووی له ژیانم بویته میوانی ژوانی دڵم

وا بریاره دوا که‌سیشبیت له ده‌رگای دڵم بده‌یته‌وه

وا بریاره دواکه‌سیش بیت ببیت به میوانی دڵم

چی بکه‌م چیم ده‌سه‌لاته به‌رامبه‌ر به ناحه‌زان

ناهێڵن ئه‌و ژوانه‌ی له‌گه‌ڵ دڵمت به‌ستووه

له شوێنێکی ئارام و دوور له گشت بێ دڵێك بێت

ئه‌ترسم ژوانه‌که‌مان له گۆڕستان ده‌ست پێ بکات

هه‌ر له گۆرستانیش کۆتای پێ بێت

بۆیه هه‌رگیز خۆشه‌ویستی پاك له‌م وڵاته سه‌رناکه‌وێ

تا ناحه‌زان و بێ دڵه‌کانی تێدا ده‌سه‌ڵات داربێ

وا باشتره من و تۆ هه‌ریه‌کمان به رێگه‌یه‌ك دابروات

کاتێ هه‌ریه‌ک گه‌یشتین به کۆتایی رێگه‌که دووباره یه‌كبگرینه‌وه

بۆ ئه‌وه‌ی له‌نێوان من و تۆدایه هه‌ریه‌کمان بۆخۆی بیباته‌وه

ئێستاش کاتی ئه‌وه هاتوه که وشه‌یه‌ک به‌کاربێنم

که له دڵ و له‌سه‌ر زمان زۆر به ئازاره‌وه دێته‌ده‌ر

تا نا بێ دڵه‌کان له‌سه‌ر ئه‌م زه‌مینه‌بن

هیچ خۆشه‌ویستێك ناتوانێ ژیان پێك بێنێ

بۆیه چاوه‌رێی دوارۆژ بکه

ئه‌وکات که‌س نابێت به‌رێگر به‌رامبه‌ر به خۆشه‌ویستیمان

1970/1/1 03:00, نووسینی: ژیانەوەی کورد چینی:
دیاری نه‌کراو
به‌ڕێزم،
بۆ کێشه‌کانی ئه‌م دوایینه‌ی کوردبڵاگه‌ر داوای لێبردنت لێده‌خوازم.
وه‌ک ده‌بینیت هه‌مۆشتێک ئاساییه
من برده‌وام ده‌بم بۆ چاک سازی و به‌رز کردنوه‌ی کوردبڵاگه‌ر
هیوادارم له م رۆژانه‌ی داهاتوو دا چه‌ن هه‌واڵێکی خۆشت بۆ بنێرم.
له‌گه‌ڵ ڕێزم
سه‌لاح